به تۆمه‌تى سوكايه‌تيكردن به ئه‌ردۆغان هاووڵاتييه‌كى توركيا زيندانى ده‌كرێت
دادگايه‌كى توركيا زيندانى بۆ ماوه‌ى ساڵێك به‌سه‌ر كه‌سێكدا سه‌پاند، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى سوكايه‌تى به سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
دادگايه‌كى توركيا زيندانى بۆ ماوه‌ى ساڵێك به‌سه‌ر كه‌سێكدا سه‌پاند، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى سوكايه‌تى به سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان كردووه.
دادگاى هه‌رێمى ئه‌نتاليا، سزاى هاووڵاتى ره‌فعه‌ت جيتينى دا به هۆى ئه‌وه‌ى ناوبراو سه‌رۆكى وڵاتى به گولوم چواندووه.
گولوم بوونه‌وه‌رێكى چكۆڵه‌ى زه‌ڕه‌تاڵ (ناشيرين)ه و له رۆمانێكى جى ئار ئار تولكيندا هه‌يه.د
به گوێره‌ى ياساى توركيا هه‌ر كه‌سێك سووكايه‌تى به سه‌رۆكى وڵات بكات سزاكه‌ى ده‌گاته چوار ساڵ زيندانى. وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز ئاماژه‌ى پێكردووه.
رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، جيتين وێنه‌كانى گولوم و ئه‌ردۆغانى له ته‌ك يه‌كدا داناوه و له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردوونه‌ته‌وه.
جيتين ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، داواى پێداچوونه‌وه‌ى سزاكه‌ى ده‌كات، چونكه ئه‌و كاته‌ى ئه‌و وێنانه‌ى داناوه ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمار نه‌بووه، به‌ڵكو سه‌رۆك وه‌زيران بووه.