يه‌په‌گه كۆشكێكى تايبه‌تى به‌غداديى كۆنترۆڵ كرد
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى بريتانى وێنه‌ى باره‌گاى سه‌ره‌كى خه‌ليفه‌ى داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له شارى مونبجى سووريا بڵاوكرده‌وه، كه كه‌وتووه‌ته ده‌ست يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى بريتانى وێنه‌ى باره‌گاى سه‌ره‌كى خه‌ليفه‌ى داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له شارى مونبجى سووريا بڵاوكرده‌وه، كه كه‌وتووه‌ته ده‌ست يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل.
رۆژنامه‌كه له ژماره‌ى دوێنێ 22ى حوزه‌يران/ يۆنيۆ بڵاويكردووه‌ته‌وه، يه‌كێك له گه‌ريلاكانى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل به ناوى سه‌ردار مه‌حموود ژماره‌يه‌ك وێنه‌ى له ناو كۆشكه‌كه‌ى به‌غدادى گرتووه و له وێنه‌كاندا حه‌وزى مه‌له‌كردن و باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى تايبه‌ت به را‌گرتن و په‌روه‌رده‌كردنى ئه‌سپ ده‌بينرێن.
له كۆتايى مانگى ئايارى رابردوودا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل پێشڕه‌وى ئه‌و هێزه هاوبه‌شه‌ى سوورياى ديموكراتى ده‌كه‌ن كه به پشتيوانى هاوپه‌يمانێتى دژ به داعش ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى مونبجيان ده‌ستپێكردووه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل توانيان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر كۆشكه‌كه‌ى بهغداديدا و ئه‌و گه‌ريلا كورده له‌سه‌ر وێنه‌كان نووسيويه‌تى: به‌غدادى باخچه‌ى ئاژهڵانيشى لێره هه‌بووه.

