په‌كه‌كه دوو سه‌ربازی توركیا ده‌كوژێت
بێجگه له هێرشه‌كه، بۆسه‌یه‌كیش داده‌نێن
K24 – هه‌ولێر
گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له گوندی ئاكچای له ناوچه‌ی دێرك له پارێزگای مێردین هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ژاندرمه‌ی توركیا.
له‌كاتی هاتنی هێزێكی سه‌ربازی توركیا بۆ یارمه‌تیدانی بنكه‌ی سه‌ربازی، ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه كه له ئه‌نجامدا دوو سه‌رباز ده‌كوژرێن.
هێرشه‌كه ده‌مژمێر 6:30 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی روویداوه، كه به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی توركیا، گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه به چه‌كی نیوه قۆرس هێرشیانكردۆته سه‌ر باره‌گای ژاندرمه له ناوچه‌ی دێرك، كه له ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هه‌ردوو لا روویدا.
هێزێكی سه‌ربازی توركیا كه بۆ یارمه‌تیدانی سه‌ربازانی ناو باره‌گای ژاندارمه بۆ شوێنه‌كه ره‌وانه كرابوون، كه‌وتنه بۆسه‌یه‌كی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و دوو سه‌رباز كوژراون.