ترامپ: كلينتۆن رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى وێران‌كرد
K24 – هه‌ولێر:
پاڵێوراوى كۆمارييه‌كان دۆناڵد ترامپ رايگه‌ياند، ديموكراتييه‌كان و هيلارى كلينتۆن بوونه‌ته هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى وێرانكارى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
ترامپ گوتيشى: هيلارى كلينتۆن رۆڵێكى سه‌ره‌كى گێڕاوه له دوورخستنه‌وه‌ى حوسنى موباره‌كى سه‌رۆكى پێشووى ميسر و هاتنى ئيخوانه‌كان بۆ سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات.
هه‌روه‌ها گوتى: بڕياره‌كانى كلينتۆن بوونه‌ته هۆى بڵابوونه‌وه‌ى وێرانكارى و خوێنڕشتن و تيرۆر له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى ده‌ستيى پێيان راگهيهيشتووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، باڵيۆزى ئه‌مريكا له ليبيا و تيمى كونسوڵخانه له بنغازى زۆر هاواريان كرد، به‌ڵام هيلارى به دهميانهوه نهڕۆيشت.
ترامپ ئه‌وه‌شى گوت: كاتێك له 2009دا هيلارى كرايه وه‌زيرى ده‌ره‌وه، جيهان زۆر جياواز بوو. ليبيا دۆست بوو. عێراق توندوتيژى تێيدا كهميكردبوو. سووريا له ژێر كۆنترۆڵدا بوو. ئێران به سزاكانه‌وه خنكێنرابوو. له ميسريش رژێمێكى دۆست كه رێزى ئيسرائيلى ده‌گرت له ده‌سه‌ڵات بوو و داعش بوونى نه‌بوو، به‌ڵام به هاتنى هيلارى تا 2014 هه‌موو شتێكى تێكدا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى به ته‌واوى وێران‌كرد.