باڵنده‌يه‌ك فڕۆكه‌يه‌كى ئێرباس ناچار به نيشتنه‌وه ده‌كات
فڕۆكه‌يه‌كى جۆرى ئێرباس به 113 سه‌رنشينه‌وه ناچار بوو له فڕۆكه‌خانه‌ى شارى تومسكى سيبيريا بنيشێتهوه.
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌يه‌كى جۆرى ئێرباس به 113 سه‌رنشينه‌وه ناچار بوو له فڕۆكه‌خانه‌ى شارى تومسكى سيبيريا بنيشێتهوه.
ليژنه‌ى به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كه رايگه‌ياند، فڕۆكه‌ى ئه‌ى 320 له تومسكهوه به‌ره‌و مۆسكۆ به‌رێكه‌وتبوو، دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى به ئه‌ندازه‌ى 40 مه‌تر رووبه‌ڕووى له‌رزين بووه‌ته‌وه و فڕۆكه‌كه ناچار بووه بنيشێتهوه.
ليژنه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، باڵنده‌يه‌ك خۆى كێشاوه به په‌روانه‌ى بزوێنه‌رى فڕۆكه‌كه و به‌و هۆيه‌وه گه‌شته‌كه‌ى په‌ك خستووه، به‌ڵام رووداوه‌كه هيچ زيانێكى گيانى لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م سه‌رنشينه‌كان سه‌لامه‌تن.