چوار سه‌ربازی توركیا ده‌كوژرێن
شه‌ڕه‌كه له ناوچه‌ی چه‌لێ بووه
K24 - هه‌ولێر
چوار سه‌ربازی سوپای توركیا له ناوچه‌ی چه‌لێ له پارێزگای جوله‌مێرگ ده‌كوژرێن.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا رایگه‌یاند هێزه‌كانیان بۆ پۆچه‌لكردنه‌وه‌ی بۆمبێك له ناوچه‌ی چه‌لێ ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كردبوو، كه له ئه‌نجامدا شه‌ڕ و پێكدادان روویداوه و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك چوار سه‌رباز كوژراون، كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره.
ته‌قینه‌وه له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان چه‌لی و جوله‌مێرگه روویداوه.
والیی جوله‌مێرگ له لایه‌ن خۆیه‌وه باس له كوژرانی چوار سه‌رباز له ناوچه‌ی چه‌لێ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك كرد، كه هیچ بریندارێكی نه‌بووه.
شه‌ر و پێكدادانی ناوچه‌ی چه‌لێ پاش ئه‌وه‌ی دێت كه هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌واڵی كوژرانی دوو سه‌ربازی تر له ناوچه‌ی دێركی مێردین بڵاوكرایه‌وه كه هێزێكی سوپای توركیا له‌كاتی به‌هاناوه چوونی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كه‌وتبوونه بۆسه‌یه‌كی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه.