به‌م ره‌فتارانه بزانه كه هاوسه‌ره‌كه‌ت تۆى زۆر خۆشده‌وێت
تايبه‌ته به‌خانمان
K24- هه‌ولێر
هه‌ندێك له‌خانمان له‌دواى هاوسه‌رگيريان، به‌رده‌وام سكڵا له‌لايه‌ن خانه‌واده‌ى هاوسه‌ره‌كه‌يان ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه هه‌ستيان گۆڕاوه‌و وه‌كو جاران ره‌فتاريان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن و خۆشى ناوێن، به‌جۆرێك ده‌يانه‌وێ هه‌ڵسوكه‌وتى ماوه‌ى ده‌ستگيرانداريه‌تى به‌راورد بكه‌ن به هه‌ڵسوكه‌وتى دواى هاوسه‌رگيرى، هه‌ندێجاريش نيگه‌رانن به‌وه‌ى كه گوێيان له هاوسه‌ره‌كانيان نابيت كه بڵێت "خۆشمده‌وێت"، بۆيه خانمان له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌كه‌ونه بارودۆخێكى نيگه‌رانى و گومان له هاوسه‌ره‌كه‌يان ده‌كه‌ن، بێ ئاگا له‌وه‌ى پياوان چه‌ندين نهێنى تايبه‌تيان هه‌يه كه پێويسته خانمان لێان وردببنه‌وه‌و له‌نزيكه‌وه لێان تێبگه‌ن، چونكه پياوان خۆشه‌ويستى خۆيان ئه‌گه‌ر به‌ده‌ميش ده‌ڕنه‌بڕن له‌شيوازى هه‌ڵسوكه‌وتى و ره‌فتاره‌كانيدا ره‌نگده‌داته‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌ميش به‌پێى كه‌سايه‌تى پياوه‌كه ده‌گۆڕێت، روونتره بڵێن له‌پياوێكه‌وه بۆ پياوێكى ديكه جياوازه، له‌گرنگترين ئه‌و ره‌فتارانه‌ش كه هێمايه‌كه بۆ ده‌ربڕينى خۆشه‌ويستى پياوان بۆ خانمه‌كانيان، بريتييه له‌مانه‌ى خواره‌وه:-
1-به‌رده‌وام حه‌زده‌كات له‌گه‌ڵيدا بچيته ده‌ره‌وه، به‌جۆرێك ده‌يه‌وێت زۆرترين كات له‌گه‌ڵ تۆدا به‌سه‌رببات.
2-هه‌ميشه هه‌موو نهێنييه‌كانى خۆى بۆت ده‌ردكێنێت، هه‌ر كارێك له ده‌ره‌وه ئه‌نجام بدات دێته‌وه ماڵه‌وه بۆت باس ده‌كات كه چى كردووه، روونتره بڵين هيچ شتێكت لێ ناشارێته‌وه، چونكه ده‌زانێت تۆ هاوسۆزو هاوخه‌مى ئه‌ويت.
3-هه‌رگيز به‌خێرايى بڕيار له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى تۆ نادات و جۆريك له ئازاديت پێده‌به‌شخێت و رێز له بيروبۆچوونه‌كانت ده‌گرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بيروبۆچوونه‌كانى خۆشى جياواز بێت و يه‌كنه‌گرێته‌وه.
4-هه‌ست و سۆزى تۆى به‌لايه‌وه زۆر گرنگه، بۆيه كاتێك هه‌ڵه‌يه‌ك به‌رامبه‌رت ئه‌نجام ده‌دات، راسته‌وخۆ داواى لێبوردنت لێ ده‌كات و دان به هه‌ڵه‌كه‌يدا ده‌نێت.
5-بۆ زۆربه‌ى كاره‌كان راوێژت پێ ده‌كات، چونكه بڕيارى تۆى له‌لا گرنگه و به‌بايه‌خه‌وه لێى ده‌ڕوانێت.
6-به‌رده‌وام چاوى به‌سه‌ره‌ته‌وه‌ى كاتێك دڵته‌نگ بيت ياخود ماندووبيت، بۆيه هه‌موو كاريك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به حه‌سانه‌وه بكه‌يت.
7-زۆرجار تۆ هه‌ڵه‌يه‌ك ده‌كه‌يت به‌رامبه‌رى، خۆشت ده‌زانيت هه‌ڵه‌ت كردووه، به‌ڵام ئه‌و گرنگى پێ نادات و زوو له‌بيرى ده‌كات، راسته‌وخۆ بزانه خۆشه‌ويستى تۆى زۆر له‌لا گه‌وره‌تره.
8-پاڵپشتيت ده‌كات له هه‌ر كارێك كه تۆ حه‌زى پێ ده‌كه‌يت، به‌جۆرێك ده‌بێته هه‌نده‌رێكى سه‌ره‌كيت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانى له‌و كاره‌دا سه‌ركه‌وتوو بيت.
9-له‌هه‌موو خۆشى و ناخۆشييه‌كانى ژيان له‌گه‌ڵدا هاوكاره و هه‌ست به به‌رپرسياريه‌تى ماڵ و منداڵه‌كانى ده‌كات و به‌بايه‌خه‌وه لێتان ده‌ڕوانێت.
10-هه‌رده‌م شانازيت پێوه ده‌كات كه تۆ هاوسه‌رى ئه‌ويت و دايكى منداڵه‌كانيت، بۆيه پێى شه‌رم نييه له‌لايه‌ن خزم و كه‌سه‌كانييه‌وه پێتداهه‌ڵبڵێت.
ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه بگوترێت، خانمان پێويسته ئاگاداربن كه هه‌موو پياوێك وه‌كو يه‌ك نييه، بتوانێت له‌رێگه‌ى گوفتاره‌وه هه‌ست و سۆزى خۆيت بۆ ده‌ربڕێت، بۆيه به‌ره‌فتاره‌كانى بۆت ده‌سه‌لمێنێت، كه ئه‌مه‌ش شتێكى ئاساييه.