ئه‌ردۆغان پێشبینیه‌كه‌ی دروست ده‌رنه‌چوو
تویته‌ر: ئه‌وه‌یه پێشبینی رێبه‌ری جیهان
K24 – هه‌ولێر
پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامی راپرسی به‌ریتانیا كه بڕیار له‌سه‌ر ده‌رچوونی ئه‌م ولاته له یه‌كێتی ئه‌وروپا درا، به‌كارهێنه‌رانی ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پێشبینی هه‌ڵه‌ی ئه‌ردۆغانیان بڵاو كرده‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوو رۆژ پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی به‌ریتانیا له وته‌یه‌كدا له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به ده‌رچووانی زانكۆ، به توندی ره‌خنه له یه‌كێتی ئه‌وروپا گرتبوو و سه‌باره‌ت به ریفراندۆمی به‌ریتانیا گوتبووی " بڕیاری ده‌رنه‌چوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ده‌ن، هه‌ر له ئێستاوه پێتان ده‌ڵێم."
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت، هه‌ر پاش به‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی ریفراندۆمی به‌ریتانیا، پێشبینی ئه‌ردۆغان به كۆمێنتی "ئه‌وه‌یه پێشبینی رێبه‌ری جیهان" بووه خواست و باسی به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر له توركیا.