فه‌ره‌نسا و هۆله‌ندا داوای جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن
مارین لوپێن: كاتی Frexit هاتووه.
K24 – هه‌ولێر
پاش ئاشكرابوونی ئه‌نجامی ریفراندۆمی به‌ریتانیا بۆ مانه‌وه یان چوونه ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه به قازانجی كه‌مپینی Brexit چوونه ده‌ره‌وه ته‌واوبووه، هه‌ر یه‌ك فه‌ره‌نسا و هۆله‌ندا داوای جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
به‌ره‌ی راستگرای نه‌ته‌وه‌یی له فه‌ره‌نسا داوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات.
كاتی Frexit هاتووه
مارین لوپێن سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاند به‌ریتانیا به Brexit له یه‌كێتی ئه‌وروپا جیابووه‌وه، پشنیاری جیابوونه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد و رایگه‌یاند: "كاتی Frexit هاتووه".
جێگری سه‌رۆكی پارته‌كه‌شی له ئه‌وكانتی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئازادی مرۆڤ له كۆتاییدا سه‌رده‌كه‌وێت، بڕاوۆ به‌ریتانیا، ئێستاش سڕه‌ی ئێمه‌یه."
له لایه‌كی تره‌وه له هۆله‌ندا داوای ریفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كرێت.
گریت ویلدێرس دامه‌زرێنه‌ری پارتی هۆله‌ندا بۆ ئازادی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت بۆ خۆمان وڵاته‌كه‌مان، پاره‌كه‌مان، سنووره‌كانمان و هێزی سیاسیمان به‌ڕێوه ببه‌ین و له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆماندا بێت".