واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خولی نایاب و جامی سووپه‌ری كوردستان دیاریكرا

واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی جامی سووپه‌ری كوردستان و وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان دیاریكرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 23ـی ته‌مووزی 2022، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی 3 چالاكی دیاریكرد، دیارترینیان خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانه كه بڕیاره له 13ـی مانگی 10ـی ئه‌مساڵ ده‌ستپێبكات، یانه‌ی چوارقورنه كه بۆ یه‌كه‌مجاره له خولی نایابی كوردستان یاری ده‌كات هاوشانی یانه‌ی ئاكرێ بلیتی وه‌رزی نوێی خوله‌كه‌یان بڕیوه.
فیدراسیۆنه‌كه واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی جامی سووپه‌ری كوردستانی دیاریكردووه كه بڕیاره یارییه‌كه له رێكه‌وتی 1/10/2022 له نێوان یانه‌ی سیروانی نوێی پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان و یانه‌ی برایه‌تی پاڵه‌وانی جامی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستتان، رۆژی 14/11/2022ـی وه‌كو یه‌كه‌مین رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی وه‌رزی نوێی خولی پله‌یه‌كی كوردستان ده‌ستنیشان كردووه.