له ریفراندۆمه‌كه‌ی به‌ریتانیا كێ مافی ده‌نگدانی هه‌یه
مافی ده‌نگدان بۆ هه‌موو كه‌سێك وه‌ك یه‌ك نییه
K24 – هه‌ولێر
ده‌نگده‌رانی به‌ریتانیا كاتژمێر حه‌وت به‌كاتی گرینیچ چوونه سه‌ر سه‌ر سندووقه‌كانی ریفراندۆمی مێژوویی، كه چاره‌نووسی به‌ریتانا له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادا دیاری ده‌كات.
46.5 ملیۆن كه بۆ ده‌نگدان تۆماركراون، كه هاوڵاتیانیان به‌ریتانین له ئینگله‌ند، وێلز و ئیرله‌ندای باكوور و Gibraltar "جبل الطارق" (نیمچه دوورگه‌یه‌ك له باشووری ئیسپانیا) مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
هاوڵاتیانی له سه‌ره‌وه‌ی 18 ساڵه‌ی به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها هاوڵاتیانی ئیرله‌ندی و به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌ش كه له به‌ریتانیا ده‌ژین مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
هاوڵاتیانی به‌ریتانی له ده‌ره‌وه ب رێگه‌ی نامه‌وه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
هاوڵاتیانی وڵاتانی ئه‌وروپا كه له به‌ریتانیا ده‌ژین مافی ده‌نگدانیان نییه، به‌ڵام هاوڵاتیانی مالتا و قوبرس كه ئه‌ندامی به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌شن مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی به‌ریتانیا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، هه‌ر چه‌نده له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كاندا مافی ده‌نگدانیان نییه.