له ریفراندۆمه‌كه‌ی به‌ریتانیا ته‌نیا پرسیارێك كراوه
ئه‌نجامی فه‌رمی ئه‌مشه‌و راده‌گه‌ینرێت
K24 – هه‌ولێر
له ریفراندۆمه‌كه‌ی به‌ریتانیا بۆ مانه‌وه یان ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا ته‌نیا پرسیارێك كراوه: "شانشینی یه‌كگرتوو پێویسته وه‌ك ئه‌ندامێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا بمێنێته‌وه یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا بچێته ده‌ره‌وه؟"
هه‌ر یه‌ك له لایه‌نه‌كانی مانه‌وه یان ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا، بۆ سه‌ركه‌وتن پێویستییان به ده‌نگی زیاتر له نیوه‌ی ده‌نگده‌رانی ریفراندۆمه‌كه هه‌یه.
كاتژمێر 10 شه‌و پاش داخستنی سندووقه‌كانی ریفراندۆم، سندووقه‌كانی ده‌نگدان كۆ ده‌كرێنه‌وه و بۆ 382 سه‌نته‌ری جیاكردنه‌وه و ژماردن ده‌گوزارێنه‌وه، كه 380 حكومه‌تی لۆكالی له به‌ریتانیا، سكۆله‌ندا و والس و هه‌روه‌ها دوو حكومه‌تی تر له ئیرله‌ندای باكوور و جیبرالتێر "جبل الطارق" (نیمچه دوورگه‌یه‌ك له باشووری ئیسپانیا) سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌ماوه‌ی ئه‌مشه‌و، له یانزده هه‌رێم ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه به جیا ئاشكرا ده‌كرێت و له هه‌ندێ ناوچه‌كان به‌ر له راگه‌یاندنی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌ینێرێن.