به‌ریتانیا: ریفراندۆمی مانه‌وه یان ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستیپێكرد
K24 – هه‌ولێر
كاتژمێر حه‌وتی به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌كاتی گرینیچ، سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی به‌ریتانیا كرانه‌وه و هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان له‌ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپادا چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
ریفراندۆمه‌كه‌ی به‌ریتانیا بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر مانه‌وه له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا یان ده‌رچوون تا كاتژمێر 10 شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشبینی ده‌كرێت 46,499,537 كه‌س به‌شداری ریفراندۆمی ئه‌مڕۆی به‌ریتانیا بكه‌ن.
ئه‌وه به یه‌كێ له سێ ریفراندۆمی گشتی له مێژووی به‌ریتانیا ده‌ژمێردرێت، كه بۆ ماوه‌ی چوار مانگه دوو كه‌مپێنی دژ به یه‌ك بۆ ئه‌م ریفراندۆمه به‌رده‌وامه.