رۆیته‌رز: یه‌كێتی ئه‌وروپا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌بێ كامیرۆن ئه‌نجام ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووی وه‌ك واده‌ی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌بێ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا دیاریكرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز"، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، یه‌كێتی ئه‌وروپا یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌بێ سه‌رۆكی وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌نجامده‌دات.
وه‌ك ئاژانسه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌رهاویشته‌كانی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی له ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی 23ی حوزه‌یران/ یۆنیۆ كه‌وتووه‌ته‌وه.
رۆژی 23ی حوزه‌یران/ یۆنیۆ، نزیكه‌ی 52 له سه‌دی گه‌لی به‌ریتانیا، له ریفراندۆمێكدا، ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی جیابوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یاندا له یه‌كێتی ئه‌وروپا.