داعش والییهكی خۆی گوللـه‌باران كرد
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام، ناسراو به داعش، والی فهللووجهی رێكخراوه‌كه‌ی گوللـه‌باران كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له شاره‌كه پاشه‌كشێی كردووه.
ئه‌و والییه‌ی داعش كه ناوی "ئه‌بو هاجه‌ر عیساوی"یه، والی فه‌للووجه بووه، دوای ئه‌وه‌ی پاشهكشێكی له شاره‌كه كردووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه "جه‌زیره‌ی خالیدییه" له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌وه گوللـه‌باران كراوه.
به‌هۆی پاشهكشێكهوه سه‌ره‌تا والییهكه ده‌ستگیركراوه و داوتر گوازراوه‌ته‌وه موسڵ و له‌وێش له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاره‌كه و به به‌رچاوی خه‌ڵك، دوای تۆمه‌تباركردنی به پاشه‌كشێ و شه‌ڕنه‌كردن له دژی سوپای عێراق، گوللـه‌باران كرا.