له‌به‌ر ئه‌م 3 هۆكاره داعش مه‌ترسیدارترینه
K24 - هه‌ولێر:
دێنیز رۆس، راوێژكاری په‌یمانگه‌ی وانشتۆن بۆ توێژینه‌وه، له‌به‌ر 3 هۆكار، رێكخراوی داعشی به مه‌تسیدارترین گرووپ ده‌ستنیشان كراوه.
ئه‌و راوێژكاره رایگه‌یاند، مه‌ترسی یه‌كه‌می رێكخراوه‌كه، خۆی له به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه، كه رێكخراوه‌كه گرنگییه‌كی زۆر به‌و لایه‌نه ده‌كات و به شێوه‌یه‌كی پلان بۆداڕێژراو به‌كارییان ده‌هێنێت، به‌تایبه‌تیش تویته‌ر، مه‌به‌ستیش له‌م كاره، راكێشانی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه په‌راوێزخراون، یان خودی كه‌سایه‌تی خۆیان گۆشه‌گیرن.
مه‌ترسی دووه‌می رێكخراوه‌كه له‌وه‌دایه، كه به‌هۆی بانگه‌وازه شه‌ڕانگێزییه‌كانی، بۆ كوشتنی "بێباوه‌ڕ و كافره‌كان"ه، له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، به‌تایبه‌تیش جێبه‌جێكردنی ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی له‌لایه‌ن تاكه‌كه‌سێكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌كو رووداوه‌كه‌ی ئۆرلاندۆ.
مه‌ترسیی سێیه‌می رێكخراوه‌كه، بریتییه له‌و بانگه‌شه‌یه‌ی كه رێخراوه‌كه بۆ خۆی ده‌یكات، به‌وه‌ی كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌وان بریتییه له سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی "ئیسلام"، به‌سه‌ر "كافر و بێباوه‌ڕاندا"، كه ئه‌وه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ ئاكار و كرده‌وه تاوانكارییه‌كانی رێكخراوه‌كه و بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلام یه‌كناگرێته‌وه.
دێنیز رۆس، ئاماژه به چۆنیه‌تی تێكشكاندنی رێكخراوی داعش ده‌دات و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پێویسته وانشتۆن، ئه‌و لایه‌نه بانگه‌شه‌یه‌ی داعش تێكبشكێنێت كه ده‌ڵێت: "ئه‌ركێكی خوایی به‌جێده‌هێنم"، بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش شكسته سه‌ربازییه‌كانی رێكخراوه‌كه، هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا كار له‌سه‌ر تێكشكاندنی ئه‌و رێكخراوه له‌هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق و سووریا ده‌كات، وێنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وام ده‌مێنێته‌وه به‌ڵام له‌هه‌موو ئه‌وانه گرنگتر، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كانی موسڵی عێراق و ره‌ققه‌ی سووریایه، به‌مه‌ش هاوسه‌نگی مانه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه تێكده‌چێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی له‌بار ده‌برێت.
سه‌رچاوه: RTD