ئه‌مه‌ریكا.. به‌هۆی لافاوه‌وه 14 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا
به وێنه..
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاو، له ویلایه‌تی ڤێرجینیای رۆژئاوا 14 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و بارانه به خوڕه‌و و دروستبوونی لافاو، گه‌رده‌لوول و ره‌شه‌بایه‌كی توندیش ویلایه‌ته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
ئیرل رای، حاكمی ویلایه‌تی ڤێرجینیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته سرووشتییه كه رووی له ویلایه‌ته‌كه كردووه، 14 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداوه.
فه‌رمانگه‌ی روانگه‌ی و چاودێری كه‌شوهه‌وای نیشتمانی، ژماره‌یه‌ك راپۆرتی له باره‌ی دروستبوونی لافاو له رووباری جاكسۆن تۆماركردووه.
به‌رپرسانی تیمه‌كانی فریاگوزاری داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن، له شوێنه به‌رزه‌كان بمێننه‌وه و نه‌چنه ژێرزه‌مینه‌كان یاخود دۆڵه‌كان.
به گوێره‌ی داتای روانگه‌ی كه‌شوهه‌وا، له ساڵی 1985ه‌وه یه‌كه‌مجاره ئاستی ئاوی رووباری جاكسۆن له ویلایه‌ته‌كه، به‌و شێوه‌یه به‌رزبێته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)