هاووڵاتییه‌كی ئاواره‌ی شنگال له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكا
K24 – هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان24 له زاخۆ رایگه‌یاند، كه‌سێك كه ئاواره‌ی شنگاله و به‌هۆی ناشاره‌زایی له مه‌له‌كردن ئه‌مڕۆ خنكا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له زاخۆ، كاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 29ـی ته‌مموز، كه‌سێك به‌ناوی ئه‌حمه‌د شه‌مو نه‌عمۆ، ته‌مه‌ن 26 ساڵه و ئاواره‌ی شنگاله، له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ناوبراو ماڵیان له گه‌ڕه‌كی خرابابكه له زاخۆ، ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی فریاگوزاری دۆزرایه‌وه.