کۆیە.. ژنێك لەلایەن براکەیەوە تەقەی لێدەکرێت
خەڵکی سلێمانین و ماوەیەکە لە هەولێر دەژین
K24 - هەولێر:
کەمێك پێش ئێستا لە شەقامی کاوەی ئاسنگەر لە قەزای کۆیە, تەقە لە ژنێك کرا و بەهۆیەوە بریندار بوو.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی کۆیە بە کوردستان24ـی راگەیاند، تەقەکەرەکە برای ژنەکەیە و دوای رووداوەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.
ئاماژە بەوەش درا، ئێستا ژنەکە لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، ئەو خوشک و برایە خەڵکی سلێمانین و ماوەیەکە لە هەولێر دەژین.