ره‌وتی سه‌در وه‌ڵامی هادی عامری ده‌داته‌وه
چه‌ند مه‌رجێك بۆ عامری داده‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
ره‌وتی سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ده‌داته‌وه و داوای لێده‌كات ده‌ستبه‌رداری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌دردا هاتووه: هادی عامری-ی برا، دووباره داوای كردووه، گفتوگۆی نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (كه خۆی به‌شێكه له هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه) و ره‌وتی سه‌در (كه ده‌ستبه‌رداری بووه) ئه‌نجام بدرێت.
ره‌وتی سه‌در له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌گه‌ر له بڕیاره‌كه‌یان بكشێنه‌وه و گفتوگۆ قبووڵ بكه‌ن، ده‌بێت به مه‌رجی ئه‌وه بێت، عامری و هاوپه‌یمانیه‌تی فه‌تح له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكشێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به روونی ده‌نگه دزه‌پێكراوه‌كانی "سپیاكه‌ر مان" ئیدانه بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در، كه ئاراسته‌ی هادی عامری كراوه، ده‌ڵێت: تۆ یه‌كێك بووی له‌و كه‌سانه‌ی واژووت له‌سه‌ر یاداشتی چاكسازی كردووه و جێبه‌جێش نه‌كرا، ئێستا گره‌نتی جێبه‌جێكردنی گفتوگۆی چاكسازییانه چی ده‌بێت؟ بۆیه پێویسته گره‌نتی ئه‌وه دیاری بكه‌ی، تا بتوانین عێراق له گه‌نداڵكاران رزگار بكه‌ین.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه، دان به‌خۆیاندا بگرن و تا دۆخه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چووه، گفتوگۆ بكه‌ن.