بافڵ تاڵه‌بانی داوایه‌ك له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
بافڵ تاڵه‌بانی، پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی عێراق ده‌كات و داواش لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەكات، بەرژەوەندی گەل و وڵات بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتەکان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 2ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "ئەرکی هەموومانە بە روحێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەین".
بافڵ تاڵه‌بانی، پێی وایه دەبێت هەموو پێکەوە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری کار بکەن، گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەنە بنەمای کارکردن و چارەسەری کێشەکان، پێکەوە داهاتوویەکی ئارام بۆ هاووڵاتییان بونیاد بنێین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ماڵی مام لە بەغدا و دەباشان، ماڵی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانە و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات، کە ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی عێراق لەو دۆخەی تێیکەوتووە.
داواش لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەكات، بەرژەوەندی گەل و وڵات بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتەکان و هەوڵەکانیان لەپێناو داهاتوویەکی گەشتردا بێت.
گوتیشی: "هاووڵاتییانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، قوربانیی زۆریان داوە و ئەرکی هەموولایەکمانە خزمەتیان بکەین".