عامری پاڵپشتی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی كازمی ده‌كات
"ئه‌گه‌ر دۆخی عێراق هێور نه‌كه‌ینه‌وه و دانبهخۆماندانهگرین، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌خت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له رێگه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، ده‌كاته‌وه.
هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 3ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێدا هاتووه: ئه‌گه‌ر دۆخی عێراق هێور نه‌كه‌ینه‌وه و دانبهخۆماندانهگرین، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن.
عامری پاڵپشتی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیران تایبه‌ت به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق ده‌كات، كه داوایكردبوو گفتوگۆیه‌كی نیشتمانی گشتگیر ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ستایشی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ین، كه دۆخی عێراق له‌م ته‌نگژه‌یه رزگار بكات و ته‌واوی پێكهاته‌كانیش پێوه‌ی رازی بن.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له په‌یامێكدا، كه له 1ـی ئاب ئاراسته‌ی خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد، داوایكرد، لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزێك كۆببنه‌وه و خۆیان له زمانی په‌راوێزخستن و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه بپارێزن.
له په‌یامه‌كه‌یدا، مسته‌فا كازمی داواشی كردبوو، هه‌موو لایه‌ك ئارامی بپارێزن و دان به خۆیاندا بگرن و به زمانی ئه‌قڵ و لۆژیك مامه‌ڵه بكه‌ن و دانه‌به‌زنه ئاستی پێكدادان.