"كه‌نه‌دا مه‌شق به ده هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی ده‌كات"
"له 12ـی ئه‌م مانگه‌وه یه‌كه‌مین كاروانی راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كان ده‌گه‌نه به‌ریتانیا"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاری بۆ مه‌شقپێكردنی ده هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی له‌نێو خاكی به‌ریتانیادا ده‌كات.
ئه‌نیتا ئاناند، وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی مه‌شقپێكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی سوپای ئۆكرانیا، كه‌نه‌دا 225 راهێنه‌ری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی به‌ریتانیا ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: "له 12ـی ئه‌م مانگه‌وه یه‌كه‌مین كاروانی راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كان ده‌گه‌نه به‌ریتانیا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه راهێنه‌رانیان له هۆڵه‌ندا و نیوزله‌نداش خه‌ریكن مه‌شق به ئۆكرانییه‌كان ده‌كه‌ن.
روونیكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی (UNIFER) كه له 2015ـه‌وه رێكه‌وتن له نێوان ئۆكرانیا و كه‌نه‌دا له بواری سه‌ربازیدا كراوه، تا ئێستا مه‌شق به 33 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌م وڵاته كراوه، پرۆگرامه‌كه له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئۆكرانیا و رووسیا وه‌ستا.
له‌باره‌ی شێوازی ورده‌كاری مه‌شقه‌كه، وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به‌رنامه‌ی مه‌شقه‌كه پێك دێت له چۆنییه‌تی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك، و فریاگوزارییه خێراكان له مه‌یدانی شه‌ڕ و ته‌كنیكی شه‌ڕی تاكه‌كه‌سی له به‌ره‌كانی پێشه‌وه".