پوتن و ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه
پوتن: هیواخوازین یاداشتێك له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی ئابووری و بازرگانی واژوو بكه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی توركیا و رووسیا له هاوینه‌هه‌واری سوچی له رووسیا ده‌ستیپێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر هاوبه‌شه ئه‌وروپییه‌كان پێویسته رۆڵی توركیا له‌باره‌ی دابینكردنی غاز بێ پچڕان، به‌رز بنرخێنن.
شانده‌كه‌ی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغانه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، به‌رگری، وزه، دارایی، بازرگانی، كشتوكاڵ و راوێژكاری په‌یمانگه‌ی مایاچوستیس بۆ ته‌كنه‌لۆژیا و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیاشی له‌خۆگرتووه.
پوتن راشیگه‌یاند، هێڵی غازی توركیا، گرنگترین شاده‌ماری دابینكردنی غازه بۆ ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها گوتی: "له گفتوگۆكانماندا رێككه‌وتن له‌باره‌ی چه‌ندین پرس تایبه‌ت به ئابووری و بازرگانی ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی گه‌نمی ئۆكرانی، به گرنگ ده‌زانین و كۆبوونه‌وه‌شمان گۆڕانكاری له‌ناوچه‌كه به‌دی ده‌هێنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، له‌باره‌ی دۆسییه گرنگه‌كانی تایبه‌ت به وزه و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا، خاڵ له‌سه‌ر پیته‌كان داده‌نێین.
پێش ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سوچی ده‌ستپێبكات، پوتن رایگه‌یاندبوو، له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی نێوان ئۆكرانیا و رووسیا گفتوگۆ ده‌كه‌ن، كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كراوه، سوپاسی توركیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌كه‌ن، هاوكات هه‌ردوو سه‌رۆك له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی سووریا كاری جدی ده‌كه‌ن.
ئاژانسی فرانس پرێس-یش بڵاویكرده‌وه، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ پوتن لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندی نێوان توركیا رووسیا بكه‌نه‌وه، به‌گوێره‌ی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی رووسیا، پوتن له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هیواخوازن یاداشتێك له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی ئابووری و بازرگانی واژوو بكه‌ن.