سوپای ئیسرائیل: 19 ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی ده‌ستگیركران
K24 - هه‌ولێر:
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، 19 ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له رۆژئاوای غه‌ززه ده‌ستگیركران، هاوكات به ئامانجگرتنی پێگه سه‌ربازییه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌ش به‌رده‌وامه.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه (6ی ئاب/ ئۆگه‌ستی 2022) ئاشكرایكردووه، به‌هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوخۆ، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی غه‌ززه جێبه‌جێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی ده‌ستگیربكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هێزه‌كانیان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 20 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه 19 كه‌سیان ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی بوون.
دوێنێ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای ئیسرائیل سێ شوێنی کەرتی غەززەیان بە ئامانج گرت، یەکێک لە ئامانجەکانی هێرشەکە، باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشتەجێبوون بووە، لە رۆژئاوای پارێزگای خان یونس لە باشووری کەرتی غەززەش هێرش كراوه‌ته سه‌ر پێگه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی، له هێرشه‌كاندا 10 كه‌س كوژراون و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌فیخای ئه‌دره‌عی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، هه‌ڵمه‌ته ئاسمانییه‌كه‌یان له دژی پێگه‌كانی جیهادی ئیسلامی له کەرتی غەززە به‌ناوی (فەجرولسادق) به‌رده‌وامه و باری له‌ناكاویشیان له‌ناوخۆی ئیسرائیل راگه‌یاندووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت و له غه‌ززه و ده‌وروبه‌ری هێزیان هه‌یه، زانیاری‌یان هه‌بووه، كه ئه‌و گرووپه به‌نیازی هێرشێك بوون له باشووری ئیسرائیل، به‌ڵام سوپای ئیسرائیل ده‌ستپێشخه‌ری كردووه و هێرشه‌كانی ئه‌نجام داوه.