حکومەت رۆژێکی ئەم هەفتەیەی کردە پشوو

هەشتی مانگ پشووە

K24 – هەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان 8ی ئەم مانگەی وەکو پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکان راگەیاند.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند: "رۆژی دووشەم 8ی ئابی 2022 کە دەکاتە رۆژی 10ی موحەڕەمی 1444ی کۆچی، لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە و رۆژی سێشەممە 9ی ئابی 2022 لە ھەموو دامودەزگاکان دەوامی فەرمی دەبێت".