حكومه‌تی تاڵیبان: لێكۆڵینه‌وه‌ی وردمان له‌سه‌ر شوێنی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردووه
"هیچ ئاسه‌وارێكی جه‌سته‌ی زهواهیریمان به‌دی نه‌كردووه"

K24 - هه‌ولێر:
زه‌بیحوڵڵا مجاهید گوته‌بیژی حكومه‌تی تاڵیبان ئاشكرای ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه ئه‌نجامداوه كه ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو ئه‌یمه‌ن زه‌واهیریان تێدا كردووه‌ته ئامانج و كوشتوویانه.
زه‌بیحوڵڵا مجاهید راگه‌یاندووه، دژی پێشێلكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاین كه له‌خاكی وڵاته‌كه‌مان هێرشی له‌م جۆره ئه‌نجام ده‌دات و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردمان له‌شوێنی رووداوه‌كه ئه‌نجامداوه‌و هیچ ئاسه‌وارێكی جه‌سته‌ی زهواهیریمان به‌دی نه‌كردووه، چونكه ته‌قینه‌وه‌كه هێنده به‌هێزبووه، ته‌واوی شوێنه‌كه‌ی وێرانكردووه.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هێرشێكی مووشه‌كیان كردووه‌ته شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری له كابوولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، له‌وه‌ش دڵنیابوونه‌ته‌وه، پرۆسه‌ی كوشتنی زه‌واهیری سه‌ركه‌وتووه بووه.
ئه‌وكاتیش حكومه‌تی تاڵیبان ههواڵهكیان پشتڕاستكرده‌وه و ره‌خنه‌یان له ئه‌مه‌ریكا گرت، كه پێشێلی سه‌روه‌ری خاكی ئه‌فغانستانی كردووه و خاكه‌كه‌ی له چالاكییه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌كارهێنراوه، گوتەبێژەکەی رێکخراوی تاڵیبان ئەم هێرشە ئاسمانییەی ئەمەریکای دژی رێککەوتنی دەوحە لە قەڵەمدا و گوتی "کوشتنی زەواهیری دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکایە لە ئەفغانستان".
جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمه‌ریکا 2 رۆژی دوای كوژرانی زه‌واهیری لە وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک ئاخۆ ئەمه‌ریکا نیگەران نییە لە بوونی قاعیدە لە ئەفغانستان، گوتی: "ئەفغانستان بۆ قاعیدە شوێنێکی ئارام نییە و بە کوشتنی زەواهیری سەلماندنمان، بەبێ بوونی سەربازیشمان دەتوانین زەبری کوشندە لە قاعیدە بوەشێنین".