رۆیته‌رز: ئێران و ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنی ناووكی زیندووده‌كه‌نه‌وه
"رەشنووسەكەی یەكێتی ئەوروپا تاكە بژاردەیە بۆ ئەوەی رێككەوتنی لەسەربكرێت"
K24 - هه‌ولێر:
گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له كۆتایی نزیكه و ئه‌وروپییه‌كان ره‌شنووسێكیان ئاماده‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دوا بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.
ئەمڕۆ (دووشەممە 8ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێكی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، گفتوگۆكانی ڤییەنا كۆتاییانپێھات و یەكێتی ئەوروپا رەشنووسێكی ئامادەكردووە، بۆ ئەوەی لایەنەكان واژووی له‌سه‌ربكەن و رێككەوتنی ئه‌تۆمی لەگەڵ ئێران زیندووبكرێتەوە.
پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێكی یەكێتی ئەوروپا بڵاویكردبوویه‌وه، گفتوگۆكانی ڤییەنا كۆتاییان پێھات و یەكێتی ئەوروپا رەشنووسێكی ئامادەكرد، بۆ ئەوەی لایەنەكان واژووی له‌سه‌ر بكەن و رێككەوتنی ئه‌تۆمی لەگەڵ ئێران زیندووبكرێتەوە.
واشنتن له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندبوو، رەشنووسەكەی یەكێتی ئەوروپا تاكە بژاردەیە بۆ ئەوەی رێككەوتنی لەسەربكرێت.
میخائیل ئۆلیانۆڤ، نوێنەری رووسیا لە دانووستانه‌كان، پێی وایە تەنیا 5 چرکە تا پێنج خولەک ماوە، بۆ ئەوەی ئێران و ئەمه‌ریکا بگەنە رێككه‌وتنی کۆتایی.
ئێنریکێ مۆرا، رێکخەری دانوستانەکانە، سەبارەت بە رێککەوتنی ئێران و ئه‌مه‌ریكا زۆر گەشبینه و بە ئاژانسی ئێرنای ئێرانی راگەیاند، دانوستانەکان بەرەو پێش دەچن و چاوەڕوانیی ئەوە دەکرێ بە خێرایی کۆتای‌یان پێبێت.
حسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە په‌یوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوایکردبوو، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، کێشەکانی لەگەڵ ئێران لە رێگای تەکنیکییەوە چارەسەر بکات و لە هەڵوێستی نابنیاتنەری سیاسی، خۆی بە دووربگرێ.
دانووستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمه‌ریکا بە ناوبژیوانیی وڵاتانی (چوار کۆ یەک و یەکێتیی ئەوروپا) لە ڤییەنا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و لایەنەکان بە گەشبینییەوە باس لە ئەگەری رێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمه‌ریکا دەکەن.
کۆتایی مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوو لە ده‌وحە، شاندی ئەمه‌ریکا و ئێران بە نێوەندگیری یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئه‌تۆمی کۆبوونەوە، بەڵام گفتوگۆکان بێ ئەنجامبوون.
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له ساڵی 2018 تاكلایه‌نانه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران كشایه‌وه، سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا قورستركرد.
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ئێران له ئێستادا ئه‌و بڕه مادده ئه‌تۆمییه‌ی به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی وێرانكه‌ر دروست بكات، ماوه‌كه‌ی ناگاته دوو ساڵ.