وەزیری سەدر: سبەی لە هەموو شارەکان خۆپیشاندان بکەن
K24 - هەولێر:
وەزیری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق، داوای لە لایەنگرانی رەوتی سەدر دەکات سبەی لە هەموو شارەکان خۆپیشاندان بکەن.
وەزیری سەدر لە تویتێکدا داوا لەو کەسانە دەکات کە چاکسازیان دەوێت، سبەی کاتژمێر پێنجی ئێوارە لە تەواوی پارێزگاکان خۆپیشاندان بکەن و تاوەکو ئاگاریان دەکەنەوە لە خۆپیشاندان بەردەوام بن.
وەزیری سەدر هەروەها نووسیویەتی، خۆپیشاندانەکەی سبەی بۆ ترساندنی گەندەڵکاران و داواش لە خۆپیشاندەران دەکات فۆرمی یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پڕ بکەنەوە.
رۆژی چوارشەممە 10ـی ئابی 2022، محەمەد ساڵح عێراقی ناسراو بە وەزیری سەدر داوای لە لایەنگرانی سەدر کرد فۆڕمی یاسایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق پڕبکەنەوە.
لە فۆڕمەکەدا شێوازێکی تۆمارکردنی سکاڵا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق لە دادگای فیدراڵی خراوەتەڕوو.
سکاڵاکەش لەدژی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، بەهۆی ئەوەی "نەیتوانیوە کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار رێکبخات و ئێستاش وادەی دەستووری هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار تەواوبووە".
بڵاوکردنەوەی ئەم فۆڕمە لەکاتێکدابوو کە دوێنێ، موقتهدا سهدر رایگهیاند، ههڵوهشاندنهوهی ئهنجومهنی نوێنهران پێویستی به دانیشتنی پەرلەمانتاران نییه، وهك ئهوهی ههندێك باسی دهكهن.