بارسێلۆنا بۆ پیكێ: ببووره ناتوانێت به‌بێ پاره یاریی بۆ بارسێلۆنا بكه‌یت

بارسێلۆنا له ئێستادا به‌هۆی كێشه داراییه‌كانی گرفتی بۆ تۆماركردنی ناوی یاریزانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی لالیگا بۆ دروست بووه، جیرارد پیكێ، كارگێری یانه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئاماده‌یه به‌بێ پاره و مووچه یاریی بۆ بارسێلۆنا بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پیكێ ئاماده‌یه له هه‌موو ئه‌و قه‌رز و پارانه خۆش ده‌بێت كه لای بارسێلۆنایه.
پێگه‌ی موندۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه جیرارد پیكێ هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش ده‌ستپێشخه‌ری كردووه و بووه یه‌كه‌مین یاریزانی یانه‌كه مووچه‌كه‌ی كه‌م بكرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه به‌بێ پاره‌ش یاریی بۆ بارسێلۆنا بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كارگێری بارسێلۆنا وه‌ڵامی جیرارد پیكێی داوه‌ته‌وه كه ناتوانن له‌ڕووی یاساییه‌وه به‌بێ پاره و مووچه ناوی یاریزانان بۆ به‌شداریكردن له لالیگا تۆمار بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ رزگاربوون له‌و قه‌یرانه ده‌یه‌وێت به‌خێرایی ده‌ستبه‌رداری نیكۆ، عه‌بدولسه‌مه‌د و برایسوه‌یت بێت، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ده‌یه‌وێت سێرخیۆ بۆسكێتس ناچار بكات مووچه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه.