داعش به‌رپرسیارێتی له كوژرانی بانگخوازێكی دیاری تاڵیبان و برایه‌كی گرته ئه‌ستۆ
به هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، كه‌سایه‌تی و زانایه‌كی ناوداری ئه‌فغانستان و برایه‌كی له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رهحیموڵڵا حه‌ققانی، یه‌كێك بوو له زانا دیاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و ئه‌فغانستان. ئه‌و به وتاره ئاگرینه‌كانی له دژی داعش ده‌ناسرایه‌وه.
به‌م دواییانه حه‌ققانی پشتیوانی له خوێندنی كچانی ئه‌فغانی ده‌كرد و ده‌یوت: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه له ئیسلامدا ئاماژه بێت بۆ رێگرتن له خوێندنی كچان.
پێشتر حه‌ققانی دووجار له هه‌وڵی كوشتن رزگاری ببوو، جارێكیان له 2020دا له پاكستان رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر بووه‌وه و رزگاری بوو.
خالید زدران، وته‌بێژی پۆلیسی كابووڵ رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ قوتابخانه‌كه‌ی شێخ رهحیموڵڵا كراوه‌ته ئامانج و خۆی و یه‌كێك له براكانی شه‌هید كراون".
وتیشی: سێ كه‌سی دیكه له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا بریندار بوون.
بیلال كه‌ریمی، گوته‌بێژی حكومه‌تی كابووڵ رایگه‌یاند، ئه‌و زانایه له ئاكامی په‌لامارێكی "دوژمنی ترسنۆكدا" گیانی له‌ده‌ستداوه.
له به‌رامبه‌ردا، رێكخراوی داعش له ئه‌فغانستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، به‌رپرسیارێتی كوشتنی ئه‌و زانایه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی و رایگه‌یاند، یه‌كێك له خۆكوژه‌كانیان توانیویه‌تی بگاته نووسینگه‌ی حه‌ققانی و پشتوێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی بته‌قێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی تاڵیبان باس له‌وه ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند حه‌ققانی هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی ره‌سمی نه‌بووه، به‌ڵام زۆر كاریگه‌ر بووه و زۆرێك له ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی په‌روه‌رده كردووه.
ده‌یان سه‌ركرده و به‌رپرسی تاڵیبان له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌ژاره‌یان بۆ مه‌رگی حه‌ققانی ده‌ربڕیوه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس