ئه‌ندۆنیزیا داوایه‌كی ئه‌مه‌ریكا ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیاری رۆژنامه‌یه‌كی چین، ئه‌ندۆنیزیا داوای ئه‌مه‌ریكا بۆ سنوورداركردنی نرخی نه‌وتی رووسیا ره‌تده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی "ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست"ی چینی بڵاویكرده‌وه، ئه‌ندۆنیزیا پشتیوانی هیچ كام له‌و رێگایانه ناكات، كه ده‌گیرێنه به‌ر بۆ سنوورداركردنی نرخی نه‌وت.
هه‌روه‌ها هاتووه: سزادانی رووسیا هۆكارێكه بۆ سنوورداركردنی نرخی نه‌وت و ئه‌ندۆنیزیا نایه‌وێت پشتیوانی له‌و سزایانه بكات، كه وڵاتانی خۆرئاوا خستوویانه‌ته سه‌ر رووسیا.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌ندۆنیزیا بڕێكی زۆری نه‌وت له رووسیا هاورده ناكات، بۆیه نایه‌وێت به‌شدار بێت له سزادانی رووسیا.
ئه‌م هه‌فته‌یه، ئه‌لیزابێت رۆزنبێرگ، جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پاره‌داركردنی تیرۆر و تاوانی دارایی سه‌ردانی جاكارتای كرد و هانی لایه‌نی ئه‌ندۆنیزی دا، هاوكار بن بۆ دیاركردنی نرخی نه‌وتی رووسیا.