دوای 60 ملیۆن كاتژمێر كاركردن یاریگهی یاریی كۆتایی مۆندیالی 2022 تهواوكرا
یاریگای لوسەیل ئەو یاریگایەی میوانداریی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2022ـی قەتەر دەکات دوای 60 ملیۆن کاتژمێر کارەکانی کۆتایی هات و ئەم یاریگایە له 100% بۆ یاریکردن ئامادەیە و شوێنی 80 هەزار هاندەر دەبێتەوە.
یاریگای لوسەیل لە قەتەر یەکێک لە دیارترین ئەو یاریگایانەی میوانداریی بەشێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2022 دەکات، بە تەواوەتی ئامادەیە بۆ میوانداریکردنی هاندەران و یارییەکان، کە یاریگاکە بە 15 کیلۆمەتر دەکەوێت باکووری شاری دەوحە.
تەمیم عابد بەڕێوەبەری پڕۆژەی یاریگای لوسەیل له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگهیاند كه یاریگاکە لە ٪100 ئامادەیە، لە هەموو لایەکەوە رەزامەندی کردنەوەی لەسەر دراوە و دوای 60 ملیۆن کاتژمێر کارکردن تێیدا، ئێستا یاریگاکە بە تەواوەتی ئامادەیە، رەنگە خەڵکی کۆنکرێت و قیڕ و شتەکانی دیکە ببین وابزانن کە ئامادە نییە بەڵام ئەمانە تەنیا پاشماوەن و بە ماوەیەکی کەم لە دواقۆناغدا لادەبرێن.
لە هەفتەی رابردوو یاریگای لوسەیل میوانداریی یاریی دێربی نێوان ئەڵعەرەبی و ئەڵرەیانی کرد لە خولی تۆپی پێی قەتەر کە لەم یاریگایە شوێنی نزیکەی 80 هەزار هاندەر دەبێتەوە.
یاریگای لوسەیل دیزاینێکی ناوازەی بۆ کراوە و یەکێکە لە هەشت گەورەترین یاریگاکانی میوانداری مۆندیالی قەتەر، کە ئەم یاریگایە تاکو یاریی کۆتایی 10 یاریی لێ بەڕێوەدەچێت، جگە لە میوانداریکردنی یاری کۆتایی مۆندیالی 2022ـی قەتەر.
لە چهند رۆژی رابردووشدا رێکخراوی کەندا و بۆ توێژینەوە و گەشەپێدان هەڵسەنگاندنی پێنج ئەستێرەی بەخشیە ئەم یاریگایە له ڕووی دیزاین و بیناسازیەوە.