ئه‌ردۆغان و زێلینسكی كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌گاته ئۆكرانیا و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و زێلینسكی، له كیێڤ به‌شدارده‌بێت.
به گوێری زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریش، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رۆژی (پێنجشه‌ممه 18ـی ئاب/ئۆگێستی 2022)، بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ده‌گاته كیێڤی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به داوه‌تی فه‌رمی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، گۆتێریش ده‌گاته كیێڤ، له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی ئه‌ردۆغان و زێلینسكی به‌شدار ده‌بێت، دواتر گۆتێریش سه‌ردانی ئۆدیسیا، پاشان توركیا ده‌كات.
ئەمە دوای ئەوە دێت لە (22ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)، بە چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان و بە بەشداری تورکیا، رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لەنێوان (رووسیا و ئۆکرانیا) لە ئیستانبوڵ واژووکرا.