نێوانی كارگێری بارسێلۆنا و برایسوه‌یت گه‌یشتووه‌ته‌ لێواری ته‌قینه‌وه‌

مراتن برایسوه‌یت هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا
مراتن برایسوه‌یت هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا

كارگێری بارسێلۆنا به‌ ته‌واوه‌تی له‌ مارتن برایسوه‌یت توڕه‌بوونه‌ به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئۆفه‌ره‌ی كه‌ پێیده‌گات و به‌ ته‌واوه‌تی نێوان ئه‌و یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ چاڤی و سه‌رۆكی یانه‌كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی ته‌قینه‌وه‌.

مارتن برایسوه‌یتی هێرشبه‌ری دانیماركی به‌ ته‌واوه‌تی له‌ پلانه‌كانی بارسێلۆنا بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌ و كارگێری بارسێلۆناش نایه‌وێت چیتر مووچه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ بدات، به‌ڵام برایسوه‌یت دوو ساڵ له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه‌ و پێداگیری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ له‌ بارسێلۆنا ده‌كات.

رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا به‌پشتبه‌ستن به‌ راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كارگێری بارسێلۆنا گه‌یشتوونه‌ته‌ لێواری ته‌قینه‌وه‌ و خۆیان بۆ "شه‌ڕ" له‌ دژی هێرشبه‌ره‌ دانیماركییه‌كه‌ ئاماده‌ كردووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌ن گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌.

چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری بارسێلۆنا هه‌ر زوو ناوی برایسوه‌یتی خسته‌ ڕیزی نیتۆ، مینگوێزا و ساموێل ئۆمتیتی بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هاوینه‌ یانه‌كه‌ جێبهێڵن، به‌ڵام هێرشبه‌ره‌ دانیماركییه‌كه‌ پێداگیری ده‌كات و سووره‌ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له‌ یانه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا زۆر ئارامیان له‌سه‌ر برایسوه‌یت گرتووه‌، به‌ڵام چیتر ناتوانن به‌رگه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ بگرن و خه‌ریكه‌ ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان داده‌خرێت كه‌چی ئه‌و یاریزانه‌ هه‌ر نیازی مانه‌وه‌یه‌تی و بۆچوونی نه‌گۆڕاوه‌ و هه‌موو ئۆفه‌ره‌كانی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێی گه‌یشتووه‌ و ده‌یه‌وێت خۆی بۆ چاڤی بسه‌لمێنێت، به‌ڵام هه‌مووان گڵۆپی سه‌وزیان بۆ هه‌ڵكردووه‌ و نایانه‌وێت.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، بارسێلۆنا له‌ ئێستادا كێشه‌ی دارایی هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ چێڵسی به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری گابۆنی یانه‌كه‌ بفرۆشێت كه‌ له‌وه‌ته‌ی له‌ ئارسێناڵه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆنا كردووه‌ له‌ كۆی 13 یاری 11 گۆڵی كردووه‌، له‌ كاتێكدا مارتن برایسوه‌یت له‌ كۆی 57 یاری ته‌نیا 10 گۆڵی بۆ بارسێلۆنا كردووه‌.

Fly Erbil Advertisment