ده‌میرتاش: ئه‌ردۆغان عه‌قڵی له‌ده‌ستداوه
ئه‌م مرۆڤه ناتوانی ئاشتی دابین بكات
K24 – هه‌ولێر
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په رایگه‌یاند له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی عه‌قڵ و ویژدانی ته‌واوبووه و نازانێت له كوێوه هاتووه و به‌ره‌و كوێ ده‌چێت.
ده‌میرتاش له وته‌یه‌كدا له ئامه‌د ئه‌ردۆغان به‌وه‌ی تۆمه‌تبار كرد كه به فرۆشتنی نزیكترین دۆستانی له پلیكانه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی به‌سه‌ركه‌وت، كه ئه‌م مرۆڤه ناتوانێ ئاشتی بۆ توركیا فه‌راهه‌م بكات.
هه‌روه‌ها گوتی مێژوویه‌كمان هه‌یه و ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ دارشتنی ئاینده، ئه‌وانه‌ی كه مێژوو به هه‌ڵه ده‌خوێننه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م عه‌رزه ده‌سڕێنه‌وه. به‌ڵام ئیمه به متمانه به خۆمانه‌وه ده‌مێنیننه‌وه.