بانكه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا به‌جێ دێلن
بانكی ناوه‌ندیی فه‌ره‌نسا هۆشداری ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
بانكه گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستیان به پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كردووه، پاش ئه‌وه‌ی كه به‌ریتانییه‌كان ده‌نگیان به چوونه ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا دا.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی فاینانشال تایمز، بانكه‌كانی وه‌به‌رهێنانی ئه‌مریكا ده‌ستیان به گرتنه‌به‌ری رێوشوێن بۆ گواستنه‌وه‌ی كاره‌كانیان و به‌ڕێوه‌به‌رانی جێبه‌جێكار له به‌ریتانیا كردووه.
ئاماژه به‌وه ده‌دات كه بانكه گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك "گولدمه‌ن ساكس"، "بانك ئوف ئه‌مریكا"، " ستی گرووپ"، مۆرگان ستانلی"، "مۆرگان چیس" به ده‌یان هه‌زار كارمه‌ندیان له به‌ریتانیا هه‌یه، ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی رێوشوێنی گواستنه‌وه له به‌ریتانیاوه بۆ شاره‌كانی وه‌ك دوبلن، فرانكفۆرت و پاریس كردووه.
به‌رێوه‌به‌ری بانكێكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند به پراكتیك ده‌ستیان ب بیركردنه‌وه بۆ دووباره رێكخستنه‌وه‌ی نووسینگه‌كانیان له ئه‌وروپا كردووه و نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له له‌ندان ده‌گوازنه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه بانكی ناوه‌ندی فه‌ره‌نسا هۆشداری ده‌دات كه كۆمه‌ڵێك له خزمه‌تگوزاری دارایی به‌ریتانیا تووشی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مافی كاركردنی له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ده‌ست ده‌دات.