له ئامه‌د دوو سه‌ربازی تورك ده‌كوژرێن
به برینداری بۆ نه‌خۆشخانه گواسترابوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی لیجه‌ی پارێزگای ئامه‌د دوو سه‌ربازی تورك له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌كوژرێن.
سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند رۆژی یه‌كشه‌ممه 16 حوزه‌یران، له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له ناوچه‌ی لیجه، تووشی هێرشێكی په‌كه‌كه بوونه كه له ئه‌نجامدا دوو سه‌رباز به سه‌ختی بریندار بوونه و له نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له ناوچه‌كانی لیجه، خانی، فارقین، كۆجاكۆی، خازرۆ و كولپ له پارێزگای ئامه‌د له رۆژی 21 حوزه‌یرانه‌وه ده‌ستپێكردووه كه له 33 گوندی ناوچه‌كه قه‌ده‌غه‌یی هاتوچوو به‌دوای خۆیدا هێناوه و ئه‌مڕۆ شه‌ڕو پێكدادانی لێكه‌ته‌وه.