قوتابییه‌كی كه‌ركوكی له یه‌كه‌مه‌كانی عێراقه
ده‌ره‌نجامی قۆناغی شه‌شی زانستی ڕاگه‌یه‌نرا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند،له‌و سێ قوتابیه‌ی ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عێراقیان به‌ده‌ستهێناوه، یه‌كێكیان خه‌ڵكی كه‌ركوكه و به پله‌ی دووه‌م هاتووه.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌ته‌كه ئاشكرای كردووه‌و كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق بۆ قوناغی شه‌شه‌می زانستی،سێ كه‌س وه‌ك ڕیزبه‌ندی ده‌رچووان دیاریكراوون،یه‌كێكیان له پارێزگای كه‌ركوكه و ئه‌و دوانه‌كه‌شیان خه‌ڵكی پارێزگاكانی به‌سره و كه‌ربه‌لان.
"محه‌مه‌د ئیقبال" وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی ئه‌زموونه‌كانی شه‌شه‌می زانستی له عێراق ڕاگه‌یاند و گوتی: قوتابی (مریه‌م عه‌بدولكه‌ریم ) كه خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره‌یه یه‌كه‌م بووه له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
هه‌روه‌ها قوتابی ( فاتمه ڕه‌عد محه‌مه‌د) له پارێزگای كه‌ركوك پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه و (زه‌هرا محه‌مه‌د ئیبراهیم) له پارێزگای كه‌ربه‌لا سێیه‌م بووه له‌سه‌ر ئاستی عێراق.