ئامه‌د: 21 هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی گیراون
ره‌وشی ئێستا ئه‌نجامی سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی ئاكه‌په‌یه
K24 – هه‌ولێر
21 هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی باكووری كوردستان له زیندانه‌كانی توركیا دان.
هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانی پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكراتیك DBP بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ره‌وشه‌ی كه تووش بوونه و له‌وانه‌یه له‌سه‌ر كار لاببرێن، كۆبوونه‌وه.
هاوسه‌رۆكه‌كانی شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونهوهیهكان بۆ رای گشتی ئاشكرا كرد و رایانگه‌یاند به دیان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكراتیك له زیندان دان كه 21 هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی و 92 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نی گشتی پارتی له‌نێوانیاندایه.
له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی ناوچه‌ی لیجه‌یان شه‌رمه‌زار كرد و رایانگه‌یاند ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وانه و ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه له توركیا، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی شه‌ڕ بووه و له ساڵانی ئه‌م دواییدا ره‌وشی ئێستا ئه‌نجامی سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی ئاكه‌په‌یه كه به گرتنه به‌ری سیاسه‌تی ئه‌منی و پۆلیسی، دانوستانی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ناوبردووه.
له به‌شێكی تر ئاماژه‌یان به سیاسه‌تی كومه‌ڵكوژی، له‌ناوبردن و راگواستن به‌رامبه‌ر بهڕیوهبهرییهكانی خوماڵی دا كه له‌م پرۆسه‌یه‌دا 1425 هاوڵاتی كوژراون و 2 هه‌زار و 583 تری برینداربوونه.