تاڵیبان: ته‌رمی زهواهیریمان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، زه‌بیحوڵڵا موجاهید، رایگه‌یاند، تا ئێستا لێكۆڵه‌رانی تاڵیبان ته‌رمی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌یان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
له لێدوانێكدا موجاهید وتی: لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌ی هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوشتنی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری كۆتایی نه‌هاتووه و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌نجامه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
هه‌روه‌ها وتی: درووستكردنی پشێوی و ئاڵۆزكردنی ئاسایشی سنووره‌كانی ئه‌فغانستان، پیلانگێڕی نه‌یارانه، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له ئاڵۆزی نێوان ئه‌فغانستان و وڵاتانی دراوسێ راو بكه‌ن و متمانه نه‌هێڵن، به‌ڵام ئیماره‌تی ئیسلامی رێگه به هیچ كه‌سێك نادات، ئه‌و كاره بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وته‌بێژی تاڵیبان وتیشی: به شێوه‌یه‌ك، كه پێشینه‌ی نه‌بووه، چه‌كدارانی داعش له ئه‌فغانستان سه‌ركوت كراون. پێویسته وڵاتانی ناوچه‌كه به تایبه‌تی رووسیا چیدیكه له باره‌ی مه‌ترسی داعش له‌سه‌ر خاكی ئه‌فغانستان نیگه‌ران نه‌بێت.
ئه‌م وتانه‌ی موجاهید دوای ئه‌وه دێن، رۆژی (2ی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا له كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری ئه‌میری ئه‌لقاعیده كوژراوه.
حكومه‌تی كابوڵ، ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردوویه‌تی پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای سه‌روه‌ری ئه‌فغانستان و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و رێككه‌وتنی ده‌وحه‌یه.
ذبيح الله مجاهد، المتحدث باسم #الإمارة_الإسلامية:
التحقيقات في قضية استهداف #أيمن_الظواهري لم تنته بعد ومازالت مستمرة، وستعلن النتائج بعد الانتهاء من التحقيقات. pic.twitter.com/DfchJiIwy8
— الإمارة الإسلامية (@alemara_ar) August 25, 2022