ئیسرائیل به دووره له كاریگه‌ری ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا

K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ رایگه‌یاند ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا هیچ كاریگه‌رییه‌كی راسته‌وخۆ بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی نابیت.
به‌ریتانیا له‌سه‌ر ئاستی وڵات دووه‌مین هاوبه‌شی بازرگانیی ئیسرائیله، پاش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانیی ئیسرائیله.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له یه‌كه‌م رۆژی كار له ئیسرائیل، پاش ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، بۆرسه‌ی تێل ئه‌بیب 2.7% نزمبووه، به‌ڵام له به‌راورد له‌گه‌ڵ زیانی بۆرسه‌كانی جیهان له رۆژی هه‌ینی رابردوو رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه، كه دوو تریلیۆن دۆلاریان له‌ده‌ستدابوو.
نه‌تانیاهۆ له كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: "به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئیسرائیل نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئێمه به‌شێكین له ئابووریی جیهان".
هه‌روه‌ها گوتی ئسیرائیل ئابوورییه‌كی به‌هێزی هه‌یه، پاشكه‌وتێكی زۆری دراوی بیانی هه‌یه، هه‌ربۆیه هه‌ندێ كاریگه‌ری هه‌یه، به‌ڵام پێشبینی ناكرێت كاریگه‌رییه‌كی به‌هێز بێت.
ئابووریی ئیسرائیل له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 1.3% گه‌شه كردووه، پێشبینی ده‌كڕیت له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ 2.8% گه‌شه بكات.