بكوژی رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بكوژی رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر، كه هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 55 ساڵی كوشتبوو، خۆی راده‌ستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ـی ئابی 2022، عه‌مید دلێر نه‌جار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 55 ساڵ بەناوی (نامیق جەوهەر عەوڵا) له لە کۆڵانی ئارد-فرۆشان پێش تەکییەی شێخ عبدالکریم كوشت، خۆی راده‌ستی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر كرد.
رێناس عه‌لی، په‌یامنێری كوردستان24 له هه‌ولێر رایگه‌یاند، كوژراوه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له منداڵه‌كانی له كۆڵانی ئارد - فرۆشانی شاری هه‌ولێر پهیاسهی كردووه، پاشان ئۆتۆمبێلێكی (ره‌نگ ره‌ش) هاتووه و به گوله‌یه‌ك ته‌قه‌ی له‌سه‌ری نامیق جه‌وهه‌ر كردووه و كوشتوویه‌تی.
په‌یامنێری كوردستان24 ده‌شڵێت، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ناسنامه‌ی بكوژه‌كه زانراوه و پله‌ی نه‌قیبی هه‌یه له‌نێو هێزه ئه‌منییه‌كاندا، رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه و، بكوژه‌كه‌ش ده‌بێته ئامۆزای كوژراوه‌كه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر:
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٧-٨-٢٠٢٢)، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە کۆڵانی ئارد فرۆشان پێش تەکییەی شێخ عبدالکریم، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (نامیق جەوهەر عەوڵا)، تەمەن (٥١) ساڵ، پیشە خاوەن مۆلیدە لەگەڕەکی مامۆستاییانی نوێ کوژراوە، وە بکەری تاوانەکە دوو کەس بوونە بەناوەکانی (س.ڕ) و (ڕ. ڕ.) هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆمەڵاییەتی دەگەڕێتەوە کە کوژراو دەکاتە کوڕی ئامۆزای بکوژ.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستی ڕووداوەکە.