به‌ ڤیدیۆ...خولێكی تۆپی پێ بۆ تیپه‌ میللیه‌كانی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

خولێكی تۆپی پێ بۆ تیپە میللیەكانی شاری ھەولێر كە بەبۆنەی مانگی رەمەزان بۆ نزیكەی 150 تیپ رێكخراوە.

 ھاندەرێكی بەرچاو لە كاتی بەرێوە چوونی یارییەكانی دەبیندرێن، رێژەی ھاندەران لەم خولە بە بەروارد لە گەل  ھەندێك  لە خولە  فەرمییەكانی یانە كانی كوردستان زۆر زیاترە.

زۆربەی تیپەكانیش تەنھا لەبەرئەوەی یەكێك لە پلەكانی پێشەوەی خولە بە دەست بھێنن پە نایان بردۆتە  بەرچەندین یاریزانی یانەكانی خولی كوردستان و یانەكانی خولی عێراق.

بەشێك لە راھێنەری تیپە بەشداربووەكان، به‌شێوه‌یه‌ك خۆشه‌ویستیان بۆ ئه‌م خوله‌ هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن نرخی ئه‌م خوله‌ له‌ نازناوێكی جیهانی زیاتره‌.

بەشێك لە یاریزانان لەم خولە بۆ تیپەكان یاری دەكەن، لە یانەكانیان ئەستێرەی یەكەمن و ھەندكێشیان بە ھۆی ئاستە بەرزەكەیان چەندین گرێبەستیان لە یانەكانی ناوەراستی عێراق بۆ ھاتووە، ئەم یاریزانانەش دەڵێن بەھێز و جۆش و خرۆشی ھاندەرانی ئامادە بوو لە كاتی یارییەكان وامان لێدەكات بێن لەم خولە یاری بكەین.

خولی تۆپی پێی یاریگای بچووككراوەكان ساڵانە لە مانگی رەمەزان لەسەرئاستی سەرجەم تیپە میللیەكانی  سنووری پارێزگای ھەولێر بەرێوە دەچێت.