رەوتی سەدر: داوای عێراقێكی دوور لە میلیشیا دەکەین
K24 - هەولێر:
وەزیری سەدر داوا عێراقێکی دوور لە میلیشیا دەکات و دەڵێت، نابێت چەك لەدەست کەسانی دەرەوەی یاسادابێت.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی ناسراو به وه‌زیری سه‌در لە نوێترین پەیامیدا هاتووە، "وەرن بۆ عێراقێکی نوێ کە نە ژێردەستەیی، نە میلیشیا، نە داگیرکاری، نە تیرۆر، نە گەندەڵی، نە مادەی هۆشبەر، نە چەکی کۆنترۆڵنەکراو و نە لایەنی تاقیکراوە لەنێویدا نییە".
وەزیری سەدر گوتیشی "پێویستە دادگای دادپەروەر لە عێراق هەبێت و پێکهاتەکان رێزیان بگیرێت و حکومەت خزمەتی هاووڵاتییان بکات".
دوێنێ شه‌ممه 27ـی ئابی 2022، ساڵح محه‌ممه‌د، وه‌زیری سه‌در له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق توتیتێكی كرد و تێیدا رایگەیاند، نابێت هیچ لایه‌نێكی سیاسی، كه له‌دوای داگیركاریی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2003ـه‌وه به‌شداریان له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا كردووه، له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا به‌شدارببن، به‌ره‌وتی سه‌دریشه‌وه.
ئەمڕۆش 28ـی ئاب، فازڵ مه‌وات سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای ده‌كات، داواكارییه‌كه‌ی وه‌زیری سه‌در بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشووتر له‌عێراقدا پله و پۆستیان هه‌بووه، ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م لێدوانەی وه‌زیری سه‌در له كاتێكدایه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق مانیانگرت و، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و په‌رله‌مانی عێراقیان ده‌كرد. له‌باره‌ی سه‌ركۆنه‌كردنی مانگرتنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكی سیاسیییه‌وه، ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، لایه‌نه‌كان له‌ترسی ئاشكرابوونی گهندهڵییەکانیان داوای نه‌مانی خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌كرد.