داوا له هاووڵاتییانی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێت كه‌م سه‌ری خۆیان بشۆن
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، حكومه‌تی وڵاتی ئه‌ڵمانیا داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات به‌كارهێنانی كاره‌با كه‌م بكه‌نه‌وه و هه‌فتانه‌ش زیاتر له سێ جار سه‌ری خۆیان نه‌شۆن.
به‌هۆی شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا و تووندتركردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر رووسیا، ئاستی ههرنادهكردنی وزه له رووسیاوه بۆ وڵاتانی ئه‌ورۆپا كه‌میكردووه‌ته‌وه، بۆیه تێچووی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش له وڵاتانی ئه‌ورۆپا به‌رزبووه‌ته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه‌ش حكومه‌تی وڵاتی ئه‌ڵمانیا داوا له هاووڵاتییانی ده‌كات كاره‌با كه‌م به‌كاربهێنن، هه‌فتانه‌ش زیاتر له سێ جار سه‌ری خۆیان نه‌شۆن.
ئێستا سێیه‌م به‌هێزترین وڵاتی جیهان له‌ڕووی ئابووریه‌وه به‌ده‌ست نه‌بوونی كاره‌باوه ده‌ناڵێنێت. رۆبێرت هابێك، وه‌زیری دارایی ئه‌ڵمانیا ماوه‌ی دوو مانگه له‌وباره‌یه‌وه هۆشداری ده‌داته هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ش 28ـی ئابی 2022، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامهوانیادا په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاووڵاتییانی ئه‌ڵمانیا كرد و، داوای لێ‌كردن به‌كارهێنانی كاره‌با كه‌مبكه‌نه‌وه، چونكه به‌هۆی شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا ئاستی هه‌نارده‌كردنی وزه له رووسیاوه بۆ ئه‌ورۆپا به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پاییز و زستانێكی سه‌خت چاوه‌ڕێی ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌كات.
كاوه محه‌ممه‌د ئه‌مین، په‌یامنێری كوردستان24 لـه شاری بۆخۆمی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌ك رێنمایی داوه‌ته كۆمپانیا حكومی، رێستۆڕانت و شوێنه گشتییه‌كان به‌مه‌بستی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی كاره‌با له‌ناوخۆیی وڵاته‌كه‌دا. به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان، پێویسته كۆمپانیاكان، كه خاوه‌ن سه‌دان باڵه‌خانه‌ی به‌رزن، له‌دوای كاتژمێر 6:00 ـی ئێواره‌وه كاره‌بای باڵه‌خانه‌كانیان بكوژێننه‌وه. قادرمه ئه‌لیكترۆنییه‌كانیش ئه‌وانه‌ی له‌نێو شوێنه گشتییه‌كاندا هه‌ن، له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه، دوای كاتژمێر 10:00 ـی شه‌و ده‌وه‌ستێندرێن.
ئه‌م داوایه‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له كاتێكدایه، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا كه زیاتر له شه‌ش مانگه به‌رده‌وامه و، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتی رووسیا ئاستی هه‌نارده‌كردنی وزه بۆ ئه‌ورۆپا به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو داببه‌زێنێت، وایكردووه وڵاتانی ئه‌ورۆپا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ده‌ست نه‌بوونی وزه، گرانبوونی نرخی شتۆمه‌ك، گرانبوونی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باوه بناڵێنن.