كتێبی "جه‌لالی عومه‌ری سام ئاغا" له سێ به‌رگدا چاپ و بڵاوكرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
جه‌لالی عومه‌ری سام ئاغا، سه‌رۆكی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی له سێ به‌رگدا تۆماری ژیاننامه و كۆی ئه‌و كار و به‌رهه‌مانه‌ی له ماوه‌ی كاركردنی وه‌زیفیدا وه‌ك سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی و به‌ڵگه‌نامه و گفتوگۆ و روونكردنه‌وه‌كانی چاپ و بڵاوكرده‌وه.
كتێبه‌كه، له لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی ئامادهكارهوه كاری بۆ كراوه و له سێ به‌رگ و له توێی زیاتر له 1500 لاپه‌ڕه‌دا چاپكراوه.
هه‌ریه‌ك له پرۆفیسۆر هه‌ڵكه‌وت حه‌كیم، خالید حه‌مه غه‌ریب، ئاوات عه‌لی، فه‌یسه‌ڵ محه‌مه‌د، ئارام حاجی، نامۆ سه‌ربه‌ست، ئاوات عه‌بدوڵڵا و ئاسۆ ئه‌كره‌م، كاری ئاماده‌كردنیان بۆ كتێبه‌كه كردووه.
له به‌رایی كتێبه‌كه‌دا، جه‌لالی عومه‌ری سام ئاغا، به ناونیشانی "ئێره مه‌نزڵگای كۆتایی منه" وته‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا نووسیویه‌تی: "جه‌لالی عومه‌ری سام ئاغا منم، خاوه‌نی ئه‌م ئارامگا ئهبهدییهم، لێره‌دا له سووچێكی سه‌رداپۆشراوی داهاتوودا، له سنووری جوگرافی ماڵهكهمداو مافی ئه‌وه‌م به خۆم ره‌وا بینی ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه ون نه‌كه‌م، ناشبمه شێخ و سۆفی، ئارامگاكهشم ناكه‌مه ته‌كییه و خانه‌قا، ته‌مه‌نی رابردووم له‌ناو خانوویه‌كی چوارسه‌د و په‌نجا مه‌تریدا به‌سه‌ر ده‌برد، كه‌چی ئێستا به ره‌وای ده‌زانم له ژێر دارهه‌ناری سوچێكی چه‌ند مه‌تریی له حه‌وشه‌ی هه‌مان خانوودا، كه دڵنیام له به‌های بهخشینهكهم كه‌م ناكاته‌وه، ئارامگاكهم له چه‌ند مه‌ترێك زیاتر نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و مافه سه‌ره‌تاییه‌یه، كه منێك دوای به‌سه‌ربردنی ساڵانی ته‌مه‌نم بڕیاری ئه‌وه بده‌م هه‌موو به‌خشینه‌كانی رابردووم بۆ خزمه‌تی میلله‌تی كورد ته‌رخان بكه‌م، ئێستا دوای ئه‌و ماوه‌یه پێم خۆش ده‌بێت بڕیارێكی له‌م جۆره‌م داوه..
ئه‌وه‌یشی نووسیوه: خاوه‌نی عه‌قڵێكی ته‌ندرووستم، ئه‌م بڕیاره‌م له بری ئه‌و وه‌فایه ده‌بێت كه بهخشدهیهكی مرۆیی بێ منه‌ت بم به‌رامبه‌ر به هه‌مووان، خوازیاری ئه‌وه‌شم هه‌مووان به چاوی پاكێتییهوه له‌م بڕیاره‌م بڕوانن، ئیتر ئه‌مه ئه‌و قۆناغه‌یه كه خه‌سڵه‌تی رابردووم له ناسنامه‌ی داهاتوومدا تۆمار ده‌كات.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: دوای فه‌نابوونم، به زیندوێتی له ناوتانا دێم و ده‌چم، باسم ده‌كه‌ن، هه‌روه‌كو زیندووبم له ناوتاناو ناوم دێنن، هه‌روه‌كو دانیشتبم له به‌رده‌متانا، سهركۆنهشم ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌و ساتانه‌ی كه داوای كارێكتان لێده‌كردم و بۆم جێبه‌جێ نه‌ده‌كردن، چونكه ده‌موت من پاسه‌وانی رایی نه‌كردنی ئه‌و كارانه‌م، ئێستا چۆن خۆم بكه‌مه جێبه‌جێكاری ئه‌و داوایانه‌ی ئێوه، به‌ڵام قهیناكا هه‌موو ئه‌و شتانه‌م په‌سنده چونكه خۆم قاییل بووم پێی، بۆیه واهه‌ست ده‌كه‌م، كاتێك له ئارامگای ئه‌به‌دیدا میوان ده‌بم، ئیتر نه خه‌مبارم و نه چاو‌دێر، نه كۆسپم بۆ گه‌نده‌ڵییه‌كان.
له كتێبه‌كه‌دا، سه‌رجه‌م ئه‌و روونكردنه‌وه و به‌ڵگه‌نامه‌ی له ماوه‌ی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كه‌یدا، سه‌باره‌ت به دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی ده‌ریكردوون، بڵاوكراونه‌ته‌وه.
به‌شێكی به‌رچاوی كتێبه‌كه، تایبه‌ته به دیدار و چاوپێكه‌وتن و سه‌رنجه‌كانی جه‌لالی عومه‌ری سام ئاغا كه له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئه‌نجامی داون.
هه‌روه‌ها به‌رگێكی كتێبه‌كه ته‌رخان كراوه، بۆ هه‌موو ئه‌و وتار و توێژینه‌وه و بۆچوون و سه‌رنجانه‌ی له باره‌ی دیوانی چاودێری دارایی و كه‌سایه‌تی جه‌لالی عومه‌ری سام ئاغا له لایه‌ن نووسه‌ران و رۆشنبیران و كه‌سایه‌تییه ئایینی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه نووسراون و له میدیاكاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه.
جه‌لالی عومه‌ری سام ئاغا، به كه‌سایه‌تی سه‌رڕاست و ده‌ستپاك و جه‌نگاوه‌ری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیی و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و گه‌نجینه‌ی حكومه‌ت ناسراو بوو.
له به‌رگه‌كانی كتێبه‌كه‌دا وێنه‌ی كه‌سایه‌تییه ئایینی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیدارییه‌كان، كه له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه وه‌زیفییه‌كه‌ی له سه‌رۆكایه‌تی دیوانی چاودێری دارایی له‌گه‌ڵ جه‌لالی عومه‌ری سام ئاغا گیراون بڵاوكراونه‌ته‌وه.
