لیژنەی رەوتی سەدر کۆتایی بە سەرپەرشتیکردنی خۆپیشاندەران دەهێنێت

"لایەنگرانی سەدر بەرەو ناوچەی سەوز دەڕۆن و دۆخەکە ناسەقامگیرە"

خۆپیشاندانی بەغدا
خۆپیشاندانی بەغدا

K24 - هەولێر:

دوابەدوای دەستبەرداربوونی موقتەدا سەدر لە کاری سیاسی، لیژنەی رەوتی تایبەت بە سەرپەرشتیکردنی خۆیشاندانەکان وازیان لە ئەرکەکەیان هێنا.

ئەمڕۆ دووشەممە (29ـی ئابی 2022)، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەستبەردابوونی خۆی لە کاری سیاسی راگەیاند و لیژنەی سەرپەرشتیکردنی خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر کە سەر بە رەوتی سەدر بوون، کۆتاییان بە کارەکانیان هێنا.

هەروەها نووسینگەی سەدر دەشڵێت "بەهیچ جۆرێک نابێت هیچ دەزگایەکی میدیایی و لەناویاندا پەیج و ئەکاونت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی تەیاری سەدرەوە دروستبکرێن و بەکاربهێنرێن".

لەلایەکی دیکەوە، پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، لایەنگرانی سەدر بەرەو ناوچەی سەوز دەڕۆن و دۆخەکە ناسەقامگیرە، هاوکات چەکدارانی سەرایا سەلام لە بەغدا جوڵەیان هەیە.