یۆنامی داوا له لایه‌نگرانی سه‌در ده‌كات ناوچه‌ی سه‌وز چۆڵبكه‌ن
K24 – هه‌ولێر
یۆنامی داوا له لایه‌نگرانی سه‌در ده‌كات ناوچه‌ی سه‌وز چۆڵبكه‌ن و دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی عێراق به‌ره‌و خرابتر نه‌ڕوات
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق (یۆنامی) له باره‌ی دۆخی ئێستای به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و، داوا له سه‌رجه‌م خۆپیشاندره‌ان ده‌كات ده‌ستبه‌جێ ناوچه‌ی سه‌وز و سه‌رجه‌م بینا حكومییه‌كان چۆڵبكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین رێگه به حكومه‌ت بده‌ن كاره‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات، كه به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراقه.
هەروەها یۆنامی داوا لە هەموو لایه‌نه سیاسییه‌كان دەکات کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پەنا بۆ دیالۆگ ببەن وەک تاکە ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان. ئاماژه‌ش به‌وه‌دراوه، یونامی داوا لە هەمووان دەکات کە بە ئاشتی بمێننەوە و لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان هاوکاری بکەن و خۆیان لە کردەوەگەلێک بەدوور بگرن.
پایه‌مه‌كه‌ی یۆنامی له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاریدا تاقیكردنه‌وه نیشتیمانییه‌كانی قوناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له سه‌رجه‌م قوتابخانه حكومییه‌كانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دوابخات.
ئه‌م بڕیاره‌ی وزاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له كاتێكدایه، ئەمڕۆ دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
هەر لە میانی ئەم بڕیارەدا سەدر داوای کرد، زۆربەی دامودەزگایەکانی سەر بە رەوتەکەی دابخرێن. وەک ئاماژەیەکیش بۆ دەستبەرداربوونی موقتەدا سەدر لە کاری سیاسی لە هەژمارە تایبەتەکانی وەزیرەکەی سەدر وێنەیەک بەناونیشانی "داخراوە" بڵاوکراوەتەوە
ئەم بڕیارەی سەدر دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ کازم حائیری، کە بە مەرجەعی رەوتی سەدر لە عێراق دادەنرێت رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشییەوە توانای کاری ئایینی نه‌ماوه و داوای لەلایەنگرانی كردووه، پابەندی رێنماییەکانی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران بن.
لە بارەی ئەم بڕیارەی کازم حائیری، موقتەدا سەدر گوتی "بڕیارەکەی کازم حائیری ئارەزوومەندانە نییە".
حائیری داوای لە باوەڕداران کردووه، گوێڕایەڵی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی، عەلی خامنەیی بن، ئەو شایستەترین کەسە بۆ سەرکردایەتیکردنی میللەت و به‌رهه‌ڵستیكردنی سته‌مكاران، هەروەها پێكه‌وه یەکڕیزی بپارێزن و رێگه‌نه‌ده‌ن نه‌یارانی وڵات ئاگری ناکۆکی و ململانێ بنێنه‌وه.
له‌كۆتاییدا حائیری داوایكردووه بەعسی، تاوانباران و گەندەڵەکان لە پۆست و بەرپرسیاریەتییەکانی وڵات دووربخرێنەوە.
گەورە مەرجەعی شیعە، کازم حائیری یەکێکە لە مەرجەعەکانی شیعە و ئێستا نیشتەجێی حەوزی قومە لە ئێران و فەتواکانی لە نێو بەشێکی دیاری شوێنکەوتوانی مەزهەبی شیعە پەیڕەودەکرێن.