داوا لە هاووڵاتیانی به‌غدا ده‌كرێت پابەندی قەدەغەی هاتووچۆ ببن
K24 – هه‌ولێر
فەرماندەیی ئۆپه‌راسیۆنە هاوبه‌شه‌کانی به‌غدا فه‌رمانیدا بە تووندکردنی پاسەوانیی بارەگا حکومی، حزبی و بانکەکان، داواش لە هاووڵاتیانی به‌غداش دەکات پابەندی قەدەغەی هاتووچۆ ببن.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، فەرماندەیی ئۆپه‌راسیۆنە هاوبه‌شه‌کانی به‌غدا فەرمانیکردووە بە بەهێزکردنی پاسەوانیکردنی فەرمانگە حکومیی، حزبیی، بانکەکان، نووسینگەکان و هەموو بارەگا ستراتیژییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ گەیشتنی بڕیارەکە هەموو بەرپرسیارەتییەکیان دەکەوێتە ئەستۆ بۆ پاراستنی ئەو فەرمانگە و بارەگایانە.
هاوکات فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا داوای لە هاووڵاتییان کردووە هاوکاری تەواوەتی هێزە ئەمنییە جیاوازەکان بکەن و پابەندبن بە بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هێزە ئەمنیییەکان کاردەکەن بۆ پاراستنی و ئەمن و ئاسایش، هەروەها جەختیشیکردووەتەوە، پاراستنی ئاسایش لە ئەستۆی هەموو لایەکە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاریدا تاقیكردنه‌وه نیشتیمانییه‌كانی قوناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له سه‌رجه‌م قوتابخانه حكومییه‌كانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دوابخات.
ئه‌م بڕیاره‌ی وزاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له كاتێكدایه، ئەمڕۆ دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و، ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
هەر لە میانی ئەم بڕیارەدا سەدر داوای کرد، زۆربەی دامودەزگایەکانی سەر بە رەوتەکەی دابخرێن. وەک ئاماژەیەکیش بۆ دەستبەرداربوونی موقتەدا سەدر لە کاری سیاسی لە هەژمارە تایبەتەکانی وەزیرەکەی سەدر وێنەیەک بەناونیشانی "داخراوە" بڵاوکراوەتەوە
ئەم بڕیارەی سەدر دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ کازم حائیری، کە بە مەرجەعی رەوتی سەدر لە عێراق دادەنرێت رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشییەوە توانای کاری ئایینی نه‌ماوه و داوای لەلایەنگرانی كردووه، پابەندی رێنماییەکانی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران بن.
لە بارەی ئەم بڕیارەی کازم حائیری، موقتەدا سەدر گوتی "بڕیارەکەی کازم حائیری ئارەزوومەندانە نییە".
حائیری داوای لە باوەڕداران کردووه، گوێڕایەڵی رێبەری شۆڕشی ئیسلامی، عەلی خامنەیی بن، ئەو شایستەترین کەسە بۆ سەرکردایەتیکردنی میللەت و به‌رهه‌ڵستیكردنی سته‌مكاران، هەروەها پێكه‌وه یەکڕیزی بپارێزن و رێگه‌نه‌ده‌ن نه‌یارانی وڵات ئاگری ناکۆکی و ململانێ بنێنه‌وه.
له‌كۆتاییدا حائیری داوایكردووه بەعسی، تاوانباران و گەندەڵەکان لە پۆست و بەرپرسیاریەتییەکانی وڵات دووربخرێنەوە.
گەورە مەرجەعی شیعە، کازم حائیری یەکێکە لە مەرجەعەکانی شیعە و ئێستا نیشتەجێی حەوزی قومە لە ئێران و فەتواکانی لە نێو بەشێکی دیاری شوێنکەوتوانی مەزهەبی شیعە پەیڕەودەکرێن.